زیانه‌کانی مه‌ی نۆشین، واته ئه‌لکهول، کێشه‌یه‌کی جیهانیـیه که زیانی بۆ که‌سـان و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. هه‌روه‌ها مه‌ی نۆشین کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر مێشـک هه‌یه و هۆکاری نه‌خۆشیـیه‌کانی دڵه و زیانی بۆ جگه‌ر هه‌یه.
زیانه‌کانی مه‌ی نۆشین هه‌ر ته‌نها به‌رۆکی مه‌ی نۆشه‌که ناگرێته‌وه، به‌ڵـکو زیانه‌کانی که‌سـانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ریشی ده‌گرێته‌وه. شۆفێرێـکی سه‌رخۆش ژیانی خه‌ڵـکانی دیکه ده‌خاته مه‌ترسیـیه‌وه و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ڕه‌فتاری توندوتیژی لێبکه‌وێته‌وه. به واتایه‌کی تر کاریگه‌ری ئاکامی خراپی زیادڕه‌وی مه‌ی نۆشین ده‌گاته ناخی کۆمه‌ڵ.
هاوکات ئه‌ندازه‌ی زیانه‌کانی زیادڕه‌وی مه‌ی نۆشین به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و زایه‌ند و هه‌روه‌ها خه‌سڵه‌ته‌کانی بایۆلۆژی مه‌ی نۆشه‌که ده‌گۆڕێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پـێـکردنه خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول به شێوه‌یه‌کی نائاسایی سـاڵانه هۆکاری مه‌رگی 2.5 ملیۆن که‌سه له جیهاندا. هه‌ر بۆیه به‌رپـرسیارێتی سه‌ره‌کی وڵاتانه که ئه‌رکی داڕشتن و جێبه‌جێـکردن و چاودێریکردن و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌کانی گشـتی بگرنه ئه‌سـتۆ له پـێناو که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی به‌کارهێنانی خراپـی ئه‌لکهول.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:37 خوله‌كه.