Accessibility links

هه‌واڵێـکی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت پـێویسته‌ منداڵی کۆرپه‌ له‌سه‌ر پـشتدا بنووێت


هه‌واڵێـکی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت پـێویسته‌ منداڵی کۆرپه‌ له‌سه‌ر پـشتدا بنووێت
هه‌واڵێـکی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت پـێویسته‌ منداڵی کۆرپه‌ له‌سه‌ر پـشتدا بنووێت

کۆمه‌ڵێک له‌ پـزیشـکانی منداڵان ده‌ڵێن بۆ پاراسـتنی ژیانی کۆرپه‌کان له‌ کاتی خه‌ودا، ده‌بێت کۆرپه‌کان له‌سه‌ر جێگه‌ی توند له‌سه‌ر پـشـتیان بخه‌وێنرێن.

سه‌ره‌تا له‌ سـاڵی 1992 دا ئاکادیمی ئه‌مه‌ریکایی بۆ پـزیشـکانی منداڵان گوتبوویان که‌ نابێت منداڵان به‌ ده‌مدا و له‌سه‌ر سک بخه‌وێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری حاڵه‌ته‌کانی ناسراو به‌ مه‌رگی کتوپـڕی سه‌ر جێـگه‌ نه‌بن، به‌ڵام دوا ڕاپـۆرت ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ پـێویسته‌ کۆرپه‌کان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ کاتی خه‌وتندا له‌سه‌ر پـشـت دابنرێن، چونکه‌ خه‌وتنی سه‌ر لا ته‌نیشت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی کۆرپه‌کان هه‌یه‌.

ڕاپـۆرته‌که‌ ده‌شڵێت له‌ هه‌ندێـک حاڵه‌تدا که‌ پـێویست به‌ چاودێری که‌سێـکی گه‌وره‌ بکات، ده‌کرێت کۆرپه‌ له‌سه‌ر ده‌م بنوێت. ڕێنمایـیه‌کانی ئه‌م ڕاپـۆرته‌ ده‌ڵێت نابێت به‌رگ و نوێنی زۆر نه‌رم و نۆڵ له‌گه‌ڵ په‌توو و سه‌رین له‌ ناو جێـگه‌ی خه‌وتنی منداڵاندا هه‌بن.

ئه‌کادیمیای ئه‌مه‌ریکایی 18 ڕێنمایی خستۆته‌ ڕوو بۆ یارمه‌تی باوان و کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی کۆرپه‌کان له‌ پـێناو پاراسـتنی ژیانی ئه‌و کۆرپانه‌ له‌ مردنی سه‌ر جێـگا له‌ پاش زیادبوونی حاڵه‌ته‌کانی مردنی سه‌ر جێـگا له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا.

ڕاپـۆرته‌که‌ ده‌ڵێت ڕێنمایـیه‌کان به‌ گشـتی سه‌نگی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ڕێوشـوێنه‌کانی سه‌لامه‌تی خه‌وتنی کۆرپه‌کان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌رگی کتوپـڕ و خنکاندنی کۆرپه‌کان.

هاوکات ڕاپـۆته‌که‌ ده‌شڵێت نابێت کۆرپه‌کان له‌ کورسی تایبه‌تی ناو ئۆتۆمبیله‌کان یان عه‌ره‌بانه‌کاندا بخه‌وێنرێن.

ڕێنمایـیه‌کان ئه‌و کۆرپانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ته‌مه‌نیان له‌ یه‌ک سـاڵی که‌متره‌.

هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌که‌ جه‌ختیش ده‌خاته‌ سه‌ر ڕه‌خساندنی که‌ش و هه‌وایه‌کی خاوێن بۆ ژنانی دوو گیان و منداڵان دور له‌ دوکه‌ڵی جگه‌ره‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:43 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG