لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی پـزیشـکی ده‌ڵێت ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌شـته‌رگه‌ری ئاڵ‌و (واته ده‌رهێنانی له‌وزه‌ته‌ینیان بۆ کراوه)، له‌وه ده‌چێت دوای نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌که کێشـیان زیادبکات یان قه‌ڵه‌و بـبن به براورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریـیه‌یان بۆ نه‌کراوه.
توێژینه‌وه‌که ئه‌وه‌ی له ژماره‌ی په‌یوه‌ست به نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ر و مل بڵاوکراوه‌ته‌وه، تیایدا زانایان چاویان به زانیاریـیه‌کانی 9 لێـکۆڵینه‌وه له ماوه‌ی 40 سـاڵدا خشاندووه و ته‌ماشای کێشی 795 منداڵی ته‌مه‌ن نێوان یه‌ک سـاڵ هه‌تا 18 سـاڵیان کردووه به‌ر له‌وه‌ی نه‌شـته‌رگه‌ری له‌وزه‌ته‌ینیان بۆ بکرێن و هه‌روه‌ها ماوه‌ی هه‌شت سـاڵی دوای نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌که.
دکتۆر ئه‌نیتا جیاکۆمار که سه‌رپه‌رشتی لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی کردووه، ده‌ڵێت ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که دوای نه‌شـته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی ئاڵ‌و زیادبوونی کێشی منداڵه‌کان له‌وه زیاتر بووه که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا.
له یه‌ک شیکاری په‌یوه‌ستدا له‌سه‌ر 127 منداڵی ته‌مه‌ن نێوان 6 مانگ هه‌تا یه‌ک سـاڵان ده‌رکه‌وت که دوای نه‌شـته‌رگه‌ری له‌وزه‌ته‌ین قه‌واره‌ی منداڵه‌کان به ڕێژه‌ی نزیکه‌ی 7% زیادیکردبوو. له‌و ده‌مه‌ی زیادبوونی کێش یان قه‌ڵه‌وبوون له ماوه‌ی یه‌که‌م سـاڵی دوای نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌که ڕووده‌دات، هاوکات زانایان به ته‌واوی نازانن که ئایا ئه‌و زیادبوونه کێشه دواتر ده‌ڕوات یان نا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:40 خوله‌كه.