زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان قه‌یرانی سیاسی عێراق هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و گێرمه‌وکێشانه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 ی وڵاته‌که‌ی گرتبووه‌وه، به‌ڵام دکتۆر حازم ئه‌لشه‌ممه‌ری، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی به‌غدا ده‌ڵێت هه‌روه‌ها جیاوازیش له نێوان هه‌ردوو سه‌روه‌ختدا هه‌یه.
دکتۆر ئه‌لشه‌ممه‌ری ده‌شڵێت له دیموکراسیدا هه‌موو ململانێ و ناکۆکیه‌ک بۆ پێشبڕکێیه‌کی بابه‌تیانه کارێکی گونجاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مه‌خابنه له ئێستادا ململانێکانی ناو عێراق تان و پۆی که‌سێتی به خۆوه گرتووه و له‌سه‌ر پره‌نسیپی(( یان ئه‌وه‌تا له یاریه‌که‌دا ده‌بم یان ئه‌وه‌تا ستادیۆمه‌که تێکده‌ده‌م)) ده‌ڕوات به‌ڕێوه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌لشه‌ممه‌ریدا کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:01 خوله‌که.