Accessibility links

لە پاش بڕیارەکەی یونسکۆ دەستەیەک لە هەڵەبجە بۆ هەورامان پـێکدەهێنرێت


دوای ناساندنی چەند ناوچەیەکی هەورامانی تەخت لە هەردوو پارێزگای سنە و کرماشان، لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە وەک بەشێک لە ناوچە شوێنەواریە دێرینەکانی جیهان، دەستەیەک لە هەڵەبجە پێکهێنرا کە پێکهاتوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە هاوکاری ڕێکخراوە هەورامیەکان و ڕوناکبیرانی هەورامان کە کار بۆ پاراستن و کەلتوری هەورامان دەکەن، بەیانامەیەکیان ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە گرنگیەوە لە بڕیارەکەی یونسکۆ بڕوانن.

محەمەد فەتاح بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین، بە یاسا کار لەسەر پاراستنی شوێنە کەلتوری و مێژوویـیەکان بکات و وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم ئەرکی پاراستنی کەلتور و فەرهەنگ لە ئەستۆبگرێت و ئیدارەی هەڵەبجەش ڕێگە لە بیناسازی مۆدێرن لە هەورامان بگرێت و بە یاسا ئەو پرۆژانەش لە کەرتی تایبەت دەکرێن بیناسازی سونەتیان بەسەردا بچەسپێنێت."

جەلیلی عەباسی وەک یەکێک لە ئەندامانی دەستەکە لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکادا سەبارەت بەوەی ئایا ئەوان وەک دانیشتوانی هەورامانی لهۆن نیگەرانن لە بڕیارەکەی یونسکۆ؟ ڕایگەیاند "ئێمە مایەی خوشحاڵیمانە هەورامانی تەخت چووەتە ناو بڕیارەکەی یونسکۆوە، ئێمە هیوامان خواست یونسکۆ هەورامانی لهۆنیش بکاتە بەشێک لە بڕیارەکە، جێگەی داخە سیمای مۆدێرنە بەسەر هەورامانی لهۆندا زاڵ بووە و ئێمە لە هەنگاوەکانی داهاتوو لەگەڵ یونسکۆش پەیوەندی دەگرین."

ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەگرتووەکان لە بەرواری 27-7- 2021 بەشێک لە قەزا و ناحیە و گوندەکانی ناوچەی هەورامانی تەختی لە هەردوو پارێزگای سنە و کرماشان لە ئێران خستە ناوڕێزی ناوچە شوێنەواریە جیهانیەوەکانەوە، ئەم هەنگاوەش کاردانەوەی جیاجیا بەدوای خویدا هێنا، وە داوا دەکرێت بەشەکانی دیکەی هەورامانیش ببنە بەشێک لە بڕیارەکەی یونسکۆ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:20 0:00


XS
SM
MD
LG