داعش هێزێكى زۆرى له‌قه‌زاى حه‌ویجه كۆكردووه‌ته‌وه و جم و جۆڵێكى به‌رفراوانى له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كه‌ركوك ده‌ستپێكردووه ، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له 3 قۆڵه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى به‌شیرى باشورى كه‌ركوك و تێك‌شكێنران.
عه‌مید كاوه غه‌ریب به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاى داقوق له‌باشورى كه‌ركوك ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"كۆكردنه‌وه‌ى هێز له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌یه."
به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌مه داعش له 3 لاوه هێرشیى كرده سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى تازه‌ى باشورى كه‌ركوك ، به‌ڵام دواى بۆردومانێكى چڕى داعش له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانى پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبیه‌وه هێرشه‌كانیان تێكشێنران.
لیوا عومه‌ر ساڵه‌ح فه‌رمانده‌ى به‌رگرى فریاكه‌وتن له‌رۆژهه‌ڵاتى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"داعش هێشتا مه‌ترسى بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ماوه ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ش هه‌موو ساتێك له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى داعش."
هاوكات لیوا عه‌بدوڵا بۆر فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ى پێشمه‌رگه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌مرۆ داعش ته‌قه‌ى له سه‌نگه‌ره‌كانى باشورى قه‌زاى خورماتووى سه‌ربه پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ى پێشمه‌رگه كردووه به‌ڵام وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه.
جم و جۆڵ و هێرشه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردووى داعش له‌پارێزگاى كه‌ركوك ، له‌كاتێكدایه حكومه‌تى عێراق هێزێكى زۆرى له‌ناوچه‌ى مه‌خمور بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى موسڵ كۆكردووه‌ته‌وه.