دکتۆر هەڤاڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت مەخابن حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک پێویست ئاوڕی لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت نەداوەتەوە، دەشڵیت تەنانەت بەر لە سەرهەڵدانی کێشەی بوجە و موچەش ئەم کەسانە رووبەڕوی گرفت و نارەحەتی ژیانی رۆژانە بوونەتەوە. داواش دەکات حکومەتی هەرێم هەوڵی زیاتری خۆی بۆ چەرەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکانی پێداویستە تایبەتەکان بخاتە گەڕ . ناوبراو سوپاسی رێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش دەکات بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکر سازی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.