له‌شکری نیجیریا ده‌ڵێت له ناوچه دارسـتانیـیه‌کانی سامبیسا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات 10 که‌مپی بۆکۆ حه‌رامی وێرانکردووه و ژماره‌یه‌ک نه‌زانراو تێرۆرسـتی کوشتووه.
کۆلۆنێل س. ک. ئوسمان گوته‌بێژی له‌شکری نیجیریا به به‌شی هاوسای ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه که‌مپی "دووره" که یه‌کێـک بووه له که‌مپه هه‌ره ناسراوه‌کان، له نێو ئه‌و که‌مپانه بووه که ڕۆژی شه‌ممه که‌تووه‌ته ده‌سـتی له‌شکره‌وه.
گوتیشی یه‌ک سه‌رباز به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ده‌سـتداوه و 2 سه‌ربازی دیکه له شه‌ڕه‌کاندا برینداربوون.
پاشان کۆلۆنێل ئوسمان گوتی هێشـتا ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان به‌رده‌وامن له هه‌ژمارکردنی قوربانیـیه‌کان و ئه‌وانه‌ی توانراوه له ده‌ستی ئه‌و گروپه تێرۆرسـتیـیه ڕزگاربکرێن.
جێی ئاماژه‌یه نیجیریا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ وڵاتی دراوسێی کامیرۆن و چاد و نیجه‌ر له‌م دوایـیانه هه‌ڵمه‌تێـکیان ده‌سـتپـێکردووه بۆ کۆتایی‌هێنان به گروپی بۆکۆ حه‌رام که بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 10 هه‌زار که‌س و ئاواره‌بوونی 1.5 که‌س له ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجیریا.
بۆکۆ حه‌رام له سـاڵی 2002 دامه‌زراوه و له سـاڵی 2009 ده‌سـتیکردووه به کاری تێرۆرستی له باکوری نیجیریا و له مانگی سێی ئه‌مساڵدا "به‌یعه‌ی" خۆی به داعش ڕاگه‌یاند.