Accessibility links

حیزبوڵای لوبنانی ڕەتی دەکاتەوە چەکی ناردبێت بۆ یەمەن


سکرتێری گشتی حیزبوڵا حەسەن نەسڕوڵا وتی گروپەکەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت هیچ چەکێکی نەناردووە بۆ یەمەن و بەتەواوەتی ڕەتی کردەوە کە لەپشت هاویشتنی موشەکە بالیستیکیەکەوە بووبێت لە یەمەنەوە بۆ ڕیاز.

نەسڕوڵا لە وتارێکدا داوای لە هەوادارانی کرد گوێ لە لێدوانەکانی ئیسڕائیل بگرن کە لەمدواییانەدا ئیسڕائیل ڕایگەیاند پەیوەندیی نهێنیان هەیە لەگەڵ سعودیەدا.

نەسڕوڵا ڕەخنەی ئاڕاستەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کرد کە لە کۆبوونەوە بەپەلەکەی وەزیرانی وڵاتانی عەرەبیدا حیزبوڵایان بە پشتیوانیکەر لە تیرۆر لە قەڵەمدا.

نەسڕوڵا وتی " من دڵنیایان دەکەمەوە، هیچ موشەکێکی بالیستیکی و هیچ چەکێکی پێشکەوتوو تەنانەت دەمانچەیەکیشمان نەناردووە. دەمەوێت بۆ وڵاتانی عەرەبی بە فەڕمی ڕەتی بکەمەوە کە ئێمە چەکمان نە ناردووە نە بۆ یەمەن نە بۆ بەحرەین نە بۆ کوەیت نە بۆ عێراقیش."

وتیشی " بەتەواوەتی ڕەتی دەکەمەوە، حیزبووڵای لوبنانی هیچ پەیوەندییەکی بەم موشەکەوە نیە و هیچ پەیوەندیی بەو لایەنەشەوە نیە کە هاویشتوویەتی. ئەم تۆمەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بەڵگەیەکیشی لەسەر نیە."

هەروەها وتی " بەڵێ دوو شوێن هەیە کە ئێمە بە ئاشکرا دەڵێین چەکمان بۆ ناردوون، یەکەمیان فەڵەستینی داگیرکراوە کە شانازی پێوە دەکەم، دووەمیشیان سوریایە کە ئێستا لەوێ بەو چەکانەش شەڕ دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG