ئێران بێ گوێدانه یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ڕوباری ئه‌ڵوه‌ن ووشک ده‌کات و به جۆرێک نه‌ك هه‌ر ژینوسایدی هه‌موو گیان له‌به‌ره‌کانی کردوه به‌ڵکو 40% دانیشتوانی ناوچه‌که شوێنه‌کانیان به جێ هێشتون.حه‌سه‌ن جیهادئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من سکاڵایه‌که‌م له ئۆفیسی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی خانه‌قینه‌وه و هه‌ر وه‌ها یه‌کێک له لایه‌ن خۆمه‌وه پێشکه‌ش به سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی عێراق کردووه که تێدا داوا له دام و ده‌زگاه به‌رپرسه‌کانی عێراقی ده‌کات په‌ێوه‌ندی به ئێرانه‌وه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌که به‌ربده‌نه‌وه و دیاره ئه‌و نامه‌ش له ڕێگای باڵیۆزخانه‌ی ئێرانه‌وه له عێراق ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کراوه به‌ڵام به داخه‌وه سه‌ر ئه‌نجامێکی نه‌بوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:09 خوله‌که.