کاربه‌ده‌ستانی ئیرانی ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئاوی رۆباری ئه‌ڵوه‌ن ووشک ده‌که‌ن و زیانێکی زۆری به دانیشتوانی ناوچه‌که گه‌یاندوون. هاوڵاتیانی خانه‌قین بۆ بێزاری ده‌ڕبرین به‌رامبه‌ر به کرداره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی ئێران ڕێگای هات و چۆی ترانسێت و ئۆتوبانی خانه‌قین له مهنزریهدا داخست. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د موراد ڕۆژنامه نووس و لێپرسراوی ڕێکخراوه‌ی کارکردن بۆ ئاشتی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران ئه‌و ناوچانه داغان بونه و وای لێهاتوه ته‌نانه‌ت 40% دیهاته‌کانی ئه‌و ناوچانه چۆڵیان کردون و کاره‌ساتێکی ژینگه‌یی دروستکردون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:05 خوله‌که.