دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌دزاده شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه کێشه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یه‌وه هه‌روادێ و قوڵ تر ده‌بێته‌وه و لایه‌نی تازه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، وه ئه‌وه‌ی ئێرانیش ڕایگه‌یاندوه بۆ دروستکردنی دامه‌زراوی تری ناو‌کی قه‌یرانه‌که زیاتر ئاڵۆز ده‌کات. دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌دزاده ده‌شڵێت هه‌موو ئاماژه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دان له کۆتاییدا سزای نوێ بسه‌پێنرێته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، چونکه ئێران ئاماده‌یی نیـیه بۆ کۆتایی هێنانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یـیدا هه‌یه‌تی. ده‌شڵێت له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌شدا وڵاتی چین ڕۆڵی یه‌کلاییکه‌ره‌وه ده‌گێڕێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌دزاده شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی‌دا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:33 خوله‌كه.