دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌دزاده ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت سزا سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌ودای دووردا کاریگه‌ریه‌کانی زیاتر و زیاتر ده‌رده‌که‌ون.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر ئه‌حمه‌دزاده ده‌شڵێت ئۆپزسیۆنی ئێرانی ناتوانێت هه‌ل و مه‌رجه‌کانی پاش ئه‌و سزایانه وه‌ک میتۆدێک له ململانێکانیدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی‌دا به‌کار بێنێت ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ده‌مێ ساڵه کۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی بکاته مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:14 خوله‌که.