ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی له شـاری ئه‌سـته‌نبوڵی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته کۆبووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا که له ماڵپه‌ڕی ئۆفیسی هاشمیـیه‌وه بڵاوکرایه‌وه، هاتووه به‌ڕێز هاشمی پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی چاوی که‌وت به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو، ئێواره‌ی شه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌ردۆگان کۆبووه‌ته‌وه.
هه‌روها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه هاشمی و ئه‌ردۆگان باسیان له‌و مه‌سه‌لانه کردووه که جێی گرنگی هه‌ردوو لان. پاشـان هاشمی داوای له تورکیا کردووه هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ یارمه‌تیدان له چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین کێشه که ڕووبه‌ڕووی پـرۆسه‌ی سیاسی عێراق بوونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تورکیا سێـیه‌م وڵاته له پاش قه‌ته‌ر و سعودیـیه که تاریق هاشمی سه‌ردانی کردبێت له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای مانگی چواره‌وه هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی جێـهێشتووه.
هاشمی که له 19 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردووه په‌نای بۆ هه‌رێمی کوردسـتان بردووه پاش تۆمه‌تبارکردنی له لایه‌ن به‌غداوه به ده‌سـت‌هه‌بوونی له چه‌ندین کاری تێرۆرسـتی له وڵاته‌که‌دا. هاشمی ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت مه‌به‌ستی سیاسی له پشـته‌وه‌یه. هه‌رچی حکومه‌تی عێراقیشه سووره له‌سه‌ر ڕاده‌سـتکردنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا تاوه‌کو دادگایی‌بکرێت. به‌ڵام نه هه‌رێمی کوردسـتان و نه ئه‌و وڵاتانه‌ی هاشمی سه‌ردانی کردوون به ده‌نگ ئه‌م داوایه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه نه‌چوون.