دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌د زاده ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت‌و چاو له ململانێی ناو باڵی ڕاستی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێت و ئه‌و ده‌مه‌قاڵیه‌ی له نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و باڵه‌دا هه‌یه ده‌رده‌که‌وێت ناکۆکیه‌که چه‌ند قوڵه و ده‌ریشی ده‌خات ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی ده‌یانویشت بیپارێزن له به‌رامبه‌ر ڕیفۆرم خوازان‌دا ئه‌وه‌نده توانایی نییه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌د زاده دشڵێت له به‌ره‌نجامدا ئێران به هۆی کاریگه‌ریه‌کانی سزا ئابوریه‌کانه‌وه ناچارده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستادن له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ، ئه‌گه‌ریش زانرا ئێران هه‌وڵی کات کڕین ده‌دات ئه‌وا وه‌ک دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌د زاده ده‌ڵێت به دووری نازانێت بژاره‌ی تر به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی به‌کاربهێنرێت له‌وانه بژاره‌ی له‌شکریش.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 18:31 خوله‌که.