شه‌وى رابردوو هێزێكى زۆرى حه‌شدى شه‌عبى له ده‌وروبه‌رى كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و ناحیه‌ى پردێ جوڵێنرا، فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌ش هێزه‌كانیان خستوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه و چاودێرى جم و جۆڵى هێزه‌كه ده‌كه‌ن.
كه‌مال كه‌ركوكى فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركوكى پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"حه‌شدى شه‌عبى هێزێكى زۆرى بهچهكى قورسه‌وه له‌كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و پردێ جوڵاندووه."
گوتیشى:"هێزه‌كه ئێستا له‌ناو پردێدان و نازانین پلانیان چى یه."
لاى خۆشیه‌وه عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رپرسى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"هیچ گۆڕانكاریه‌كى سه‌ربازى لهپهیوهندیهكانى نێوان هه‌رێم و عێراقدا نیه، ئه‌وان تائێستا وه‌ڵامى پێشنیاره‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه."
پێشتر له‌ناحیه‌ى پردێ و زومار شه‌ڕى قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان روویداوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه شه‌ڕى نێوانیان وه‌ستاوه، گه‌رچى تائێستا هه‌ردوولا هیچ رێكه‌وتنێك بۆ كۆتایى هێنان به بارگرژیه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه.