ڕۆژی 17 ی ئه‌م مانگه ئه‌و واده 15 ڕۆژیه‌ی بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دانراوه تا کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر بکات ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌پێی دوا بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌سه‌ندرێته‌وه.
حه‌سه‌ن خوزه‌یر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ده‌شێت له پاش ئه‌و واده‌یه ده‌رفه‌تێک بدرێت به هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی تا جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ نوری ئه‌لمالیکی ده‌ستنیشان بکات.
له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ناکۆکی له‌ناو لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، به‌ڕێز خوزه‌یر نکوڵی ده‌کات و ده‌شڵێت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی که ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات دوورن له ڕاستیه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن خوزه‌یر ، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:00 خوله‌که.