جارێکی تریش هه‌وڵه‌کان له عێراق ده‌ستپێده‌کاته‌وه بۆ هێورکردنه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئاڵۆزیه سیاسیانه‌ی له نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌ن.
حه‌سه‌ن جیهاد ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت ، قه‌یرانه‌که له عێراقدا گه‌یشتۆته ئاستی به‌هه‌رێمی کردنی و ئامژه‌کردن به وڵاتانی ناوچه‌که.
به‌ڕێز جیهاد ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزیه سیاسیه‌دا هێشتاش چوارچێوه‌کانی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی تێکنه‌چوه له عێراقدا ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له به‌شداربووانی ناو حکومه‌ت وه‌ک ئۆپزسیۆن کار ده‌که‌ن.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقدا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:45 خوله‌که.