موقته‌دا ئه‌لسه‌در ، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کانی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌شکری مه‌هدی ده‌دات و کاربه‌ده‌ستانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌دریش هۆکاری ئه‌و بڕیاره ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق.
حه‌سه‌ن جیهاد ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له ڕووی یاساییه‌وه نابێت هیچ هێزێکی میلیشیایی له عێراقدا هه‌بێت.
به‌ڕێز جیهاد که ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشیشه له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات لایه‌نی سه‌دریه‌کان هه‌میشه به شوێن ئه‌وه‌وه‌یه ڕای گشتی شیعه‌کان به‌لای خۆیدا رابکێشیت چونکه هێشتاش هێرشه‌کانی بیرنه‌چۆته‌وه که حکومه‌تی عێراق چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کردیه سه‌ر لایه‌نگرانی سه‌در له له‌شکری مه‌هدیدا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیک کردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبستی ته‌وای گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:15 خوله‌که.