سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی لوبنان سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری سوریا و لایه‌نگرانی له لوبنان تاوانبارده‌کات به‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی کرایه سه‌ر هێزێـکی گه‌ڕۆکی هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به (UNIFIL) ناسراون.
به‌ڕێز حه‌ریری ده‌ڵێت ئه‌و په‌یامێـکی دیکه‌ی سوریایه و ده‌سـتی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی هێزه‌کانی 14 ی ئازاری تێدایه (واته لایه‌نه لوبنانیـیه‌کانی سه‌ر به سوریا که حزبوڵڵا یه‌کێـکیانه).
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی هه‌ینی له نزیـک شـاری سوڕی باشوری لوبنان بۆمبێـکی لاڕێ که به 4 هه‌تا 5 کیلۆگرام کێشه‌که‌ی مه‌زه‌نده ده‌کرێت به هێزێـکی گه‌ڕۆکی فه‌ڕه‌نسی سه‌ر به هێزه‌کانی یونیفیل ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا 5 سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی و هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیلی لوبنانی برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایش له شـاری سوڕ به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی گوتووه، ئه‌گه‌ر بۆمبه‌که له‌و ده‌مه‌دا بته‌قایه‌ته‌وه که ماشێنی سه‌ربازه‌کان گه‌یشتبووه ئاسـتی، ئه‌وا که‌سیان به زیندویی نه‌ده‌مان.