Accessibility links

بەهۆی دوو هێرشی جودا بۆ سەر دوو کافتریا لە ئەڵمانیا 8 کەس کوژران


پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت لە ئەنجامی دوو هێرشی چەکداری جودا بۆ سەر دوو کافتریا و شوێنی کێشانی نێرگەلە لە شارۆچکەی هاناوی ڕۆژهەڵاتی شاری فرانکفورت 8 کەس کوژراون.

پـۆلیس باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی هێسن بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە کاتی خۆجێی ڕایگەیاند لە کاتژمێر 10 شەوی ڕابردوو چەکدارێک یان چەند چەکدارێک لە ناو جەرگەی شاری هاناو لە ناوچەی هیومارکت تەقەیان بە نێو کافتریا و شوێنی نێرگەلە کێشانی Midnight shisha bar Hanauکردووە و لە ئەنجامدا 3 کەس کوژراون. پاشان بە ئۆتۆمبیلێک ڕۆیشتوون بەرەو مەیدانی کورت- شوماخەر لە ناوچەی کیسیلشتات و لەوێش تەقەیان لە کافتریا و شوێنی نێرگەلە کێشانیArena Bar & Café کردووە و بەهۆیەوە 5 کەسی دیکە کوژراون. دواتر بە ئۆتۆمبیلەکە لە شوێنەکە هەڵهاتوون.

لە ئێستادا هێزەکانی پـۆلیس هەوڵی دۆزینەوەی ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی هەردوو هێرشەکە دەدەن.

بەپـێی زانیاریـیەکان هەردوو شوێنەکە زیاتر ڕەوەندی عەرەبی لە شارۆچکەکە ڕوو لەو دوو کافتریایە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی هاناو بە نزیکەی 90 کەس مەزەندەدەکرێت.

هێشتا ڕوون نیـیە ئایە کەسانی ڕەگەزپەرستی ئەڵمانی لە پشت هەردوو هێرشەکەوە بوون یان نا.

پـۆلیس باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی هێسن لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"تکایە هیچ فایلێکی دەنگی، ڤیدیۆیی، نووسین بڵاومەکەنەوە ئەگەر سەرچاوەکانیان نەزانراوبن، چونکە گومانەکان یارمەتیمان نادەن."

جێی ئاماژەیە هەینی ڕابردوو پـۆلیسی ئەڵمانیا کۆمەڵێک ڕەگەزپەرستی ئەڵمانی دەستگیرکرد کە بە نیازبوون هێرشبکەنە سەر چەند مزگەوتێک بە هاوشێوەی ئەوەی کرایە سەر مزگەوتەکەی نیوزیلاند لە ساڵی ڕابردوو.

لە پاش سەرهەڵدانی داعش و هێرشی خوێناوی لایەنگرانی ئەم گروپە بۆ سەر خەڵکی سیڤیل لە چەند شارێکی ئەوروپا، ئاکامی خراپـیان هەبووە بەسەر کەسانی ڕەگەزپەرست بە تایبەتی ئەوانەی لە دژی کۆچبەرانن.

XS
SM
MD
LG