وا دیاره پێشلکاریه‌کان به رامبه‌ر به ژنان و کوشتنیان به هه‌ر بۆنێک بێت به ناره‌وایانه له کوردستان به‌رده‌وامه و به‌م زوانه له ناوچه‌ی چه‌مچه‌مال دوو خۆشک به ناوی شادیه فازیڵ و شۆخان فازیڵ به ده‌ستی که‌سانێک کوژراون و ڕێکخراوه‌کانی ژنانیش داوای ده‌ستگیرکردنی بکوژانیان ده‌که‌ن.
هانا شوان ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد و چالاکی مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مریکا ده‌ڵێت زۆر به داخه‌وه ده‌زگای به‌رپرس که ده‌زگای پۆلیس و به دواچونی پۆلیسه ، تا ئێستا ئاماده نه‌بوه لێدوانێکی ڕک و ڕاست بدات له سه‌ر ئه‌وه‌ی لێکۆلینه‌وه‌کان به کوێ گه‌یشتون و کێ ده‌ستگیر کراوه و هۆکاره‌که چیه، هه‌ر چه‌ند چه‌ند ڕۆژیک له‌مه‌و پێش ڕاگه‌یندراوه چاوه‌ڕوانی ده‌ستگیرکردنی تاوانباران بن ، به‌ڵام تا ئیستا هه‌واڵێکی ڕاست و دروستیان نه‌داوه، ته‌نانه‌ت له ڕاستیه‌کاندا خۆیان ده‌شارنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:37خوله‌كه