Accessibility links

بزوتنەوەی حەماس لە ناوبردنی ئیسرائیل لە پەیڕەو و پـرۆگرامی خۆی لادەدات

  • VOA News

بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین بەنیازە پەیڕەو و پرۆگرامی نوێی خۆی بڵاوبکاتەوە و بەپـێی چەند سەرچاوەیەک بانگەشەی لەناوبردنی ئیسرائیلی لابردووە.

بزوتنەوەکە کە لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا و ئەوروپادایە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بەرنامەکەی ڕابگەیەنێت و تیایدا داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کاتی فەڵەستینی بکات بەپـێی سنووری ساڵی 1967 . هەرچەندە داوای لەناوبردنی ئیسرائیل ناکات، بەڵام دان بە بوونی دەوڵەتی ئیسرائیلدا نانێت.

هەروەها بزوتنەوەکە خۆی لە ڕێکخراوی ئیخوان ئەلموسلمین جودا دەکاتەوە، ئەمەش پـێدەچێت هەوڵێـک بێت بۆ باشکردنی پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ میسر.

چاوەڕوان‌دەکرێت خالد مشعل بەرپـرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ئەمڕۆ لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دەقی بەرنامە نوێـیەکەیان ڕابگەیەنێت.

ئیسرائیل لە زاری دەیڤد کەیز گوتەبێژی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل گوتی حەماس هەوڵ دەدات جیهان فریوبدات، بەڵام سەرکەوتوو نابێت. گوتیشی "حەماس هەزاران موشەکی گرتووەتە خەڵکی سیڤیلی ئیسرائیل و ئێستا سەرقاڵی لێدانی تونێلە. ئەمەیە ڕاستەقینەی حەماس."

XS
SM
MD
LG