Accessibility links

هەیڵی: ئەمەریکا لە ئەنجومەنی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ دەکشێتەوە


نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی
نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی وڵاتەکەی کشاوەتەوە لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەوەی هیچ وڵاتێکی دیکەی ئەنجومەنەکە ئامادە نەبوون ئازا بن بەشدار بن لە شەڕەکەماندا لەپێناو چاکسازی لەو ئەنجومەنە دووڕوو و خۆپەرستەدا.

هەیڵی وتیشی " بەم کارەی ئێمە، دەمەوێت بەتەواوەتی ڕوونی بکەمەوە کە ئەم هەنگاوە گەڕانەوە نیە لە پابەندبوونمان بە مافەکانی مرۆڤەوە."

لەلای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وەکو کاردانەوەیەک بۆ ئەم بڕیارەی ئەمەریکا وتی "بەداخەوە" و ئاماژەشی بەوەدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجومەنەکە هێشتا جێگیرە.

لە بەیاننامەیەکدا بۆریس جۆنسن وتی " ئەو ڕاستیەمان نەشاردەوە کە بەڕیتانیا دەیەوێت چاکسازی لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤدا بکرێت، بەڵام ئێمە پابەندین بە کارکردنەوە بۆ بەهێزکردنی ئەنجومەنەکە لە ناوەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG