نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا نموونەیین، ئەوەش لەنێوەندی ناکۆکییەکانی نێوان هەیڵی و کۆشکی سپیدا.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە نیکی هەیڵی ئاماژەی بەوەدا کە واشنتن سزای نوێ ئامادە دەکات بۆ ڕوسیا بەهۆی ئەوەوە کە ڕوسیا بە بەردەوامی پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکات، بەڵام بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ وتی سەرۆک سەپاندنی سزای زیاتری دواخستووە.
ڕاوێژکاری دارایی کۆشکی سپی لاری کۆدلاو وتی هەیڵی لەوانەیە پلانەکانی واشنتنی لێ تێکچووبێت، بەڵام ڕۆژی سێشەممە هەیڵی وەڵامی دایەوە و وتی " لەگەڵ ڕێزم، بەڵام لێم تێک نەچووە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز