Accessibility links

بریندارانی چەکی کیماوی لە ڕۆژی قوربانیانی ئەو چەکەدا نیگەرانن لە فەرامۆشکردنی داواکاریـیەکانیان


لە ڕۆژی جیهانی قوربانیانی چەکی کیمیاویدا، وەک نەریتێک لە بەشێک لە کۆمەڵگا جیاوازەکاندا، داوکاری قوربانیانی ئەو چەکە بەهەند وەردەگیرێت و هەمووان، پێشنیارەکانیان سەبارەت بە چۆنیەتی باشترکردنی قوربانیانی ئەو چەکە دەخەنەڕوو ، لە پارێزگای هەڵەبجە بریندارانی چەکی کیمیاوی لە بەینامەیەکدا داوای بەدەمەوە هاتن لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەن و دەڵێن تا ئێستا یاسایەک نیە بۆ ناساندنی تاوانەکە لە عێراق و هەرێم و چاودێری کردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی .

هاوکار سابر یەکێک لە بریندارانی چەکی کیمیاویە و لە هەڵەبجە لە ناو ماڵی عومەری خاوەر یەکێک لە سیمبولەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم ڕۆژە لە هەرێمی کوردستاندا، فەرامۆشکراوە و وەک پێویست چاودێری بریندارانی چەکی کیمیاوی ناکرێت ، کە لەدوای ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە (113) برینداری چەکی کیمیاوی بەهۆی نەبوونی کەرەستەکانی چارەسەرکردن و بەدەمەمەوە نەهاتنیانەوە گیانیان لەدەستداوە

دوای 10 ساڵ لە تەواوبوونی نەخوشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیماوی و بەهۆی جێ‌ بەجێ‌ نەکردنی پڕۆژەکە وەک خۆی وەک عیماد فەیرۆز بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە دەڵیت ئەوان نەخۆشخانەکەیان لە ساڵی ڕابردووە کردوەتەوە بە پشتیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و توانیوویەتی لەم ساڵدا 500 نەخۆش ببینێت، بە هاوکاری دەزگای ژیان ، پێکەوە نەخۆشەکان دەبینرێن و چارەسەر دەکرێن. .

بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە قۆناغی ناردنە دەرەوەی نەخۆشەکان بۆ دەرەوەی وڵات لە ئێستادا ڕاوەستاوە، نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاویش کراوە بە سەنتەری کۆرۆنا، بەڵام وەک بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دەڵێن ئەو بەشەی کە بریندارانی تێدا دەبینرێت، لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و نەخۆشی کۆرۆنای تێدا نابینرێت، لە ماوەی (2) مانگی ڕابردووشدا چوار برینداری چەکی کیماوی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بریندارانی چەکی کیمیاوی لە ئەگەری هێنانی هەر ڤاکسینێکی کۆرۆناشدا داوا دەکەن بێبەش نەکرێن لە ڤاکسینەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:08 0:00


XS
SM
MD
LG