Accessibility links

گۆتیرێش دووبارە وەکو سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندکرایەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە ئەنتۆنیۆ گۆتیرێشیان وەکو سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کردەوە.

گۆتیرێشی تەمەن 72 ساڵ کە پێشتر سەرۆک وەزیری پورتوگال بووە لە ساڵی 2017 ەوە پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەرگرتووە و لە خولی دووەمیشدا ڕووبەڕووی هیچ ڕکابەرێک نەبۆوە.

نزیکەی 10 کەسی دیکە ئارەزووی پۆستەکەیان دەکرد، بەڵام بە فەڕمی کاندید نەبوون چونکە هیچ کام لە 193 وڵاتەکەی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیان لێنەکردن.

سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سڤین یۆرگنسنی باڵیۆزی ئیستۆنیا وتی لە دانیشتنێکی کورتی داخراودا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تێکڕا پێشنیاری ئەوەیان کرد گۆتیرێش دووبارە وەکو سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرێتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

This item is part of
XS
SM
MD
LG