Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووکان تەقینەوەکەی کابول شەرمەزاردەکات

  • VOA News

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی شەرمەزارکرد، ئەوەی بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی زیاتر لە 90 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 300 کەسی دیکە.

ستیفان دوجاریک گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گوتێرس لە ڕاگەیاندنێـکدا گوتی ناوبراو بە توندی ئەو هێرشە تێرۆرستیـیە ئیدانە دەکات ئەوەی کرایە سەر ناوچەی دیپلۆماسی کابولی پایتەختی ئەفغانستان. چەختی لەوەش کرد کە پـێویستە هەوڵەکانی نەهێشتنی تێرۆر و توندڕەویی پەرەیان پـێبدرێن.

پاشان نووسیویەتی هێرشی هەڕەمەکی بۆ سەر خەڵکی سیڤیل پـێشـێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆیـیە نێودەوڵەتیـیەکانە کە هەرگیز پاساوی بۆ نیـیە. بۆیە ئەوانەی بەرپـرسن لەم هێرشەی ئەمڕۆ دەبێت ڕاپـێچی بەردەم دادگا بکرێن.

هەروەها سکرتێری گشتی هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیـیەکان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. دووپاتیشی کردەوە نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە لە پاڵ خەڵک و حکومەتی ئەفغانسـتاندایە.

تاڵیبان ڕەتیکردەوە لە پشت پـلانی تەقینەوەکە بووبێت، بەڵام داعش بەرپرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG