Accessibility links

کۆمەڵێک چەکدار لانی کەم 34 کەس لە گوندەکانی باکووری نایجیریا دەکوژن


حکومەتی ویلایەتی کادونای نایجیریا و دوو هاوڵاتی دەڵێن کۆمەڵێک چەکدار لانی کەم 34 کەسیان لە دوو گوندی باکووری ویلایەتەکە کوشتووە.

حکومەتی ویلایەتی کادونا لە بەیاننامەیەکدا وتی 34 کەس لە گوندی مادامای کوژراون. هاوڵاتیەکی گوندەکە وتی لە مەیتخانەکەدا 44 لاشەی بژاردووە، کە بەهۆی هێرشەکانی سەر مادامای و ئابومەوە کوژراون. هاوڵاتیەکی دیکە وتی نزیکەی 30 کەس کوژراون.

حکومەتی ویلایەتەکە وتی ئەو هێزانەی ئاسایش کە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتوون، تەقەیان لێکراوە، بەڵام دوای شەڕێکی قورس چەکدارەکانیان ناچار کردووە بکشێنەوە. ئەو کەسانەشی کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە هێرشەکەوە هەبووبێت دەستگیرکراون.

دانیشتوویەکی گوندەکە بە ناوی بۆبی گوازاوە وتی ئەو کۆمەڵە کەسە " کاتژمێر 1 یاخود 2 ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە " بە چەقۆ و چەکی گەورەوە بەپێ هاتوونەتە ناو مادامای و ئابومەوە.

وتی " هاتن و خێزانەکەم و چوار خوشکیان کوشتم." هەروەها وێنەی ئەو لاشانەی باسی دەکرد، دواتر دۆزرانەوە.

گوازا وتی هێرشبەرەکان کە بەهۆی تاریکی شەوەوە نەزاندرا چەند کەس بوون، زۆرێک لە خانووەکانیان سوتاند و زۆرێک لە دانیشتوانی گوندەکان هەڵهاتن، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر هیچ کەس لە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس ڕووبەڕوویان نەبوونەوە.

وتیشی نازانێت بۆچی هێرشیان کردۆتە سەر مادامای، بەڵام ئەوە یەکەمین جار نەبووە.

دانیشتوویەکی دیکە بە ناوی مایکڵ ماگایل وتی چەکدارەکان ژمارەیان زۆر بوو، کوێرانە تەقەیان دەکرد و نزیکەی 30 کەسیان کوشت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG