Accessibility links

لە هێرشێکدا بۆ سەر پاسێکی جووەکان لە ئۆرشەلیم 7 کەس برینداربوون


پۆلیسی ئیسڕائیل و شایەتحاڵان دەڵێن بەهۆی هێرشی چەکدارێکەوە بۆ سەر پاسێک کە نوێژخوێنە جووەکانی پێبووە لە شاری کۆنی ئۆرشەلیم حەوت کەس برینداربوون.

پۆلیسی ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی تەقەکەرەکە دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئیسڕائیل کردووە، لە بەیاننامەکەدا ناسنامەی تەقەکەرەکە ئاشکرا نەکراوە. دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسڕائیل ئاماژەیان بەوەداوە هێرشبەرەکە فەڵەستینییەکی ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم بووە.

شاری کۆن کە ماڵی ئەو شوێنانەیە کە بۆ جووەکان و موسوڵمانەکان و مەسیحییەکانیش پیرۆزن، یەکێکە لەو ناوچانەی کە فەڵەستینییەکان دەیانەوێت دەوڵەتی تیادا دابمەزرێنن. ئیسڕائیل سەرانسەری ئۆرشەلیم بە پایتەختی وڵاتەکەی دەزانێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانەنراوە.

هێرشەکە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویداوە، لەکاتێکدا کە جووکان ڕێوڕەسمی دیواری ڕۆژئاوایان جێهێشتووە کە نیشانەی کۆتایی هاتنی ساباثە.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل یائیر لاپید لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئۆرشەلیم پایتەختەکەمانە و ناوەندێکی گەشتیارییە بۆ سەرجەم دینەکان." وتیشی هێزەکانی ئاسایشی ئیسڕائیل " ئارامی بۆ ناوچەکە دەگەڕێننەوە."

فراکسێۆنێکی چەکداری لە غەزە ستایشی هێرشەکەی کرد. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کام لە فراکسیۆنە چەکدارییەکان بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG