Accessibility links

چەکدارێکی نەناسراو لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان 3 کەس دەکوژێت


ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی لۆگار ناسر غەیرەت
ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی لۆگار ناسر غەیرەت

چەکدارێکی نەناسراو لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان 3 کەسی کوشت، یەکێک لە کوژراوەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی لۆگار بووە، ئەمەش لە ئاماژەیەکدا بۆ بەردەوامبوونی توندوتیژییەکان سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ تاڵیباندا.

وتەبێژی پۆلیسی کابوڵ فیردەوس فەرامەرز وتی " ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی لۆگار ناسر غەیرەت و دووان لە پاسەوانەکانی کوژراون و کەسێکی دیکەش برینداربووە."

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو کوشتنانەی ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەر

XS
SM
MD
LG