Accessibility links

ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو سەرکۆنەی " هەڕەشەکانی " ئێران دەکات بۆ سەر ئیماڕات


ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەدات سکرتێری گشتی ئەنجومەنەکە سەرکۆنەی " هەڕەشەکانی " سەرۆکی ئێران و بەرپرسانی ئێرانی دەکات بۆ سەر ئیماڕات، ئەمەش دوای ئەوەی ئیماڕات و ئیسڕائیل ڕێکەوتن لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە بەیاننامەکەدا وتی " سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و هەندێک لە بەرپرسانی ئێرانی دەکات بۆ سەر ئیماڕات، ئەم هەڕەشانەش دەرەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەی کەنداو و لەگەڵ بەها دیبلۆماسییەکاندا یەک ناگرێتەوە."

ڕۆژی شەممە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە وتارێکدا وتی ئیماڕات " هەڵەیەکی گەورەی " کردووە بەوەی ڕێکەوتنی لەگەڵ ئیسڕائیلدا کردووە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هەروەها سەرکۆنەی ئەو ڕێکەوتنەی کردوو وتی " ناپاکییکردنە لە موسوڵمانان و گەلی فەڵەستین و قودس."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG