Accessibility links

هەڵچوونی گڕکانێک لە گواتیمالا گیان لەدەستدانی 25 کەسی لێدەکەوێتەوە


گڕکانێکی وڵاتی گواتیمالا هەڵچووە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکە برینداربوون.

کاربەدەستان دەڵێن گڕکانی فویگۆ کە نزیکەی 35 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای گواتیمالای پایتەختەوە دورە و بەرزایـیەکەی 3763 مەترە، لە دوێنێ یەکشەممەوە گڕاو و گازی ژەهراوی هەڵدەدات و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

تیمەکانی فریاگوزاری هەزاران کەسیان لە ناوچەی دەوروبەری گڕکانەکە گواستووەتەوە و دەسەڵاتداران فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری گواتیمالای پایتەختیان داخست.

لەگەڵ ئەوانەشدا گڕاوی گڕکانەکە تۆزێکی چڕی بە ئاسمان و زەوی ناوچەکە بڵاوکردووەتەوە کە وەهای کردووە لە هەندێک شوێن هاتوچۆ قورس بێت.

ئێفراین گۆنزالز کە پیاوێکی تەمەن 52 ساڵی ناوچەکەیە بە پەیامنێری ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە چارەنووسی دوو منداڵی ناوانێت کە یەکێکیان تەمەنی 4 ساڵ و ئەوی دیکەیان 10 ساڵ، ئەمەش پاش ئەوەی برد و خۆڵی گڕاوی ماڵەکەیان بردووە.

XS
SM
MD
LG