Accessibility links

نیگەرانی وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی پێشەسازی جیهان سەبارت بە کردارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران


وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی ئابووری گەورەی جیهان (ئەمەریکا، کانادا، فەرانسە، بەریتانیا، ئاڵمان، ئیتالیا و ژاپۆن) لە بەشەکانی لێدوانی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمدواییانە لە فەڕانسە، کە شەمە شەو کۆتایی پێهات، ئاماژەیان بە هەوڵەکانی جیگای نیگەرانی ئێران لە ئاستی ناوچەیی، موشەکی، و ناوکی کردووە.

نوێنەرایەتی ئەمەریکا جان سالیوان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بە جێگای پەمپێۆ، کە نەیتوانیبوو ئامادە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوو.

لە یەکێک لە بەندەکانی ئەو بەیانیەی کۆتاییدا، ئەو حەوت وڵاتە دەربارەی ئێران ڕایانگەیاند: "ئێمە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە بە قووڵی نیگەرانین. بۆ وێنە پشتیوانی بەردەوامی ئێران لە ڕێکخراوەکانی تێرۆریستی و ملیشاکانی چەکدار. ئێمە لە ئێرانمان دەوێت بە شێوەیەکی چالاکانە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە یەمەندا یارمەتی بکات، پشتیوانی لەشکری، دارایی و سیاسی لە ڕۆڵگێرانی ناحکومەتی لە وڵاتەکانی وەک لوبنان و سوریا ڕابگرێت، هەموو بڕیارنامەکانی پەیوەندیدار بە ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن بەڕێوەببات، و لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی باڵستیکی، توانایی موشەکی بە هەر شێوەیکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پێشگیری بکات.

هەروەها لە بەیانیەکەدا هاتووە: ئێمە لە ئێرانمان دەوێت لە هەر هەنگاوێک کە زیان بە ناوچەکە دەگەیەنیت خۆبپارێزێت و یارمەتی بە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەی سیاسی ئاشتیخوازانە بکات. هەروەها ئێمە لە ئێرانمان دەوێت ڕێکەوتنەکانی نێونەتەوەیی پێوەندیدار کە خۆی ئەندامێکی ئەوانە بە جێی بگەیەنێت و بە تەواوی ڕێز بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەکانی بنچینەیی دابنێت.

لە بەندێکی دیکەدا هاتووە: ئێمە سەبارەت بە چالاکییەکانی موشەکی باڵستیکی ئێران، کە لە گەڵ بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن یەکناگرنەوە و تەشەنا بە گژری و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا دەدەن، بە قووڵی نیگەرانین. ئێمە لە ئێرانمان دەوێت کە هەوڵەکانی پەیوەندیدار بە دارشتنی موشەکەکانی باڵستیکی کە توانای هەڵگرتنی سەرە موشەکی ناوکییان هەیە، ڕابگرن. هەروەها داوامان لە ئێران ئەوەیە کە دەستەبەجێ کۆتایی بە گوازتنەوەی نایاسایی موشەکی باڵستیکی بۆ لایەنەکانی حکومەتی و ناحکومەتی لە وڵاتانی دیکە دا کۆتایی پێبهێنێت. ئێمە مەبەستمانە کە هاوکارییەکان بۆ ڕاوەستان بەرامبەر بە ڕاگوێزتنی موشەکەکانی باڵستیک و ڕاگوازتنی نایاسایی چەک لە ناوچەکدا درێژە پێبدەین.

XS
SM
MD
LG