حه‌وت گرووپی مافه‌کانی مرۆڤ له میسر له سێداره‌دانی 15 ملیتانی ئیسلامی مه‌حکوم ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی هێرشێکی مه‌رگهێنه‌رانه‌یان چوار ساڵ پێش بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنین له دوڕگه‌ی سینا ئه‌نجامدا.
ئه‌و گرووپانه له لێدوانێکدا ده‌ڵێن که ڕه‌وتی یاسایی له به‌رامبه‌ر ئه‌م پیاوانه‌دا ناڕێکی تێدا بووه و لانی که‌م یه‌ک له ئه‌و 15 که‌س له به‌ندیخانه‌د ئازاردرابوو. ئه‌و گرووپانه هه‌روه‌ها گوتیان له ڕۆژی له سێداره‌دان دا ڕیگا به بنه‌ماڵه‌کان نه‌درا سه‌ردانی ئه‌و پیاوانه بکه‌ن که یاسا داوای بۆ ده‌کات.
دادگایه‌کی له‌شکری 15 ملیتانی تاوانبار به به‌شداری کردن له هێرشێکی 15ی ئاگوستی 2013 زانی که بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنین کرا و ئه‌فسه‌رێک و هه‌شت که‌سی تر تێێدا کوژران. ئه‌و هێرشه رۆژێک دوای ئه‌وه ڕوویدا که هێزه‌کانی ئاسایش دوو مانگرتنی لایه‌نگرانی مورسیان له قاهیره سه‌رکوت کرد که لانی که‌م 600 که‌س کوژران.