Accessibility links

گرۆسی: تاوتوێی بەردەوامیدان بە بوونمان دەکەین لە وێستگەی ناوەکی زاپۆریژادا


سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافایل گرۆسی
سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافایل گرۆسی

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافایل گرۆسی وتی تاوتوێی بەردەوامیدان بە کارەکانی دەزگاکە دەکەین لە وێستگەی ناوەکی زاپۆریژادا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە وێستگەکەدا بمێنینەوە.

گرۆسی کە ڕابەرایەتی تیمەکەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەکات بۆ وێستگەکە، پێش ئەوەی بەرەو وێستگە ناوەکییەکە بەڕێبکەون بە ڕۆژنامەنووسانی وت " چالاکییە سەربازییەکان زیادییان کردووە بەم بەیانییەشەوە، تاوەکو ئەمدواییانەش، چەند خولەکێک لەمەوبەریش... بەڵام هەڵسەنگاندنمان بۆ قازانج و خراپی سەردانەکەمان کردووە، لەبەر ئەوە ناوەستین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG