Accessibility links

پۆلیسی ئەڵمانیا لە خۆپیشاندانی گوندێکی ئەڵمانیادا گرێتا ثونبێرگ دەستبەسەر دەکات


پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت گرێتا ثونبێرگی چالاکەوانی کەش و هەوا لە نێو ئەو چالاکەوانانەدا بووە کە لە کاتی خۆپیشاندانێکدا دژی لە ناوبردنی گوندی لوێتزراث بۆ فراوانکردنی کانە خەڵوزێک دەستبەسەرکراوە.

ثونبێرگ لە کاتی ناڕەزایی دەربڕیندا لە کانە خەڵوزی کراوەی گارزڤایلەری 2 دا کە دەکەوێتە دووری 9 کیلۆمەترەوە لە لوێتزراثەوە، دەستبەسەر کراوە، ثونبێرگ لەگەڵ کۆمەڵێک خۆپیشاندەردا لە نزیک لێواری کانەکەدا دانیشتبوون.

شایەتحاڵێکی ڕۆیتەرز دەڵێت ثونبێرگ کە ڕۆژی هەینی بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا کرد، لە پاسێکی گەورەی پۆلیسدا بە تەنها بیندراوە.

پۆلیسێک وتی " هێز بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی ناچارتان بکەین بێن پشکنینی ناسنامەتان بۆ بکەین، لەبەر ئەوە تکایە هاوکار بن."

وتەبێژی پۆلیسی شاری ئاکنی ئەڵمانیا بە ڕۆیتەرزی وت " گرێتا ثونبێرگ یەکێک بووە لەو کۆمەڵە چالاکەوانانەی کە بەرەو لێوارەکە ڕایان کردووە. بەڵام دواتر وەستێندراوە و لەگەڵ گروپەکەیدا لەو ناوچە مەترسیدارە هێناماننە دەرەوە و ناسنامەکانیانمان پشکنی." وتیشی چالاکەوانێک خۆی هەڵداوەتە ناو کانەکەوە.

وتەبێژەکە وتی هێشتا دیار نیە چی ڕوودەدات بەسەر ثونبێرگ و ئەو گروپەدا کە دەستبەسەرکراون، یاخود ئایا ئەو چالاکەوانەی خۆی هەڵداوەتە کانەکەوە بریندار بووە یان نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG