ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی یۆنان ده‌ڵێت ئابوریناس لوپس پاپادیمۆس ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیرانی کاتی وڵاته‌که له‌و ده‌مه‌ی له ژێر باری قه‌رزدایه و هه‌وڵ ده‌دات داوکاری قه‌رزده‌رانی جێبه‌جێ بکات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی سۆشیالیست جۆرج پاپاندریۆ وه‌ک ڕێبه‌ری وڵات ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه و سێشه‌ممه گه‌یشته ئه‌و ڕێـکه‌وتنه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن ئه‌نتۆنیۆ سامۆراس له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌ندی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌خت له سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتوو خزمه‌ت بکات.
پاپا دیمۆس که جێـگری سه‌رۆکی پـێشـووی بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپایه به که‌سـایه‌تیـیه‌کی ته‌کنۆکرات و بێ لایه‌ن داده‌نرێت که ده‌توانێت بڕیاری ده‌سـتگرتن به خه‌رجیـیه‌کانی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ بکات که قه‌رزده‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی له یۆنان داویان کردووه.