سه‌رۆک وه‌زیری یۆنان جۆرج پاپاندریۆ ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بکرێت که دانراوه بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که‌ی له‌و قه‌یرانه دارایـیه‌ی تێـیکه‌وتووه. هه‌روه‌ها هۆشیاری داوه که‌وا سـازدانی هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت کاره‌سـات ده‌بێت.
پاپاندریۆ له میانه‌ی قسه‌کانیدا بۆ ئه‌ندامانی پارتی سۆشیالیستی فه‌رمانڕه‌وا له ئه‌ثینا، داوای کرد خۆیان له به‌رده‌م گوشاره‌کاندا ڕابگرن.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز پاپاندریۆ ده‌سـتبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم بوو پاش ئه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆن هه‌ڵوێسـتی خۆی گۆڕی و گوتی ئه‌و پـشـتگیری له به‌رنامه‌ی ڕزگارکردنی وڵاته‌که له کێشه‌ی قه‌رزه‌کانی ده‌کات. گوتیشی ئه‌گه‌ر ئۆپـۆزسیۆن له هه‌ڵوێسـتی خۆی پاشگه‌زبووبێته‌وه ئێدی پـێویست به ڕیفراندۆم ناکات. هه‌روه‌ها گوتی ڕیفراندۆم هه‌رگیز کۆتایی به مه‌سه‌له‌که نه‌ده‌هێنا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕێبه‌رانی ئه‌وروپایی ئاگاهیان به یۆنان داوه که‌وا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ر شـانیه‌تی به‌پـێی به‌رنامه‌که جێبه‌جێی نه‌کات، ئه‌وا یه‌کێتی ئه‌وروپا هیچ کۆمه‌کێـکی دارایی ناکات. به‌ڕێز پاپاندریۆ گوتی ئاینده‌ی یۆنان له ناوچه‌ی یورۆ ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه.