Accessibility links

نۆ گومانباری تورکیا لە یۆنان دادگایی دەکرێن


نۆ گومانباری چەپڕەوی خەڵکی تورکیا لە پایتەختی یۆنان براونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.

دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە ئەم نۆ کەسە لە گرتووخانە بمێننەوە تا کاتی دادگایی کردنیان.

ئەم نۆ کەسە لە هەفتەی ڕابردوودا دەستگیرکران، واتە بەر لەو سەردانەی بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بیکات بۆ یۆنان.

گیراوەکان هەشتیان پیاون و یەکێکیان ژنە بە تاوانەکانی پەیوەندییان بە تێرۆریزمەوە هەیە دەستگیرکراون.

سەرچاوەکان لە ئەثیناوە دەڵێن هاوکاتی دەستگیرکردنی ئەو نۆ کەسە، دەستیش گیراوە بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی تەقینەوەشدا.

دەسەڵاتدارانی یۆنان دەڵێن گومانبارەکان پەیوەندییان هەیە بە بەرەی پارتی شۆڕشگێڕی ئازادکردنی گەلەوە کە لەلایەن تورکیا و ئەمریکا و هەروەها یەکێتی ئەوروپاشەوە بە ڕێکخراوێکی تێرۆریست ناودێرکراوە.

XS
SM
MD
LG