کاربه‌ده‌سـتانی یۆنانێ ده‌ڵێن له ماوه‌ی ئاگرێـکی کاتی خۆپـیشـاندانی گه‌وره له دژی بڕیاره‌کانی توندی حکومه‌تی نوێ لایه‌نی که‌م 3 که‌س له ناوه‌ندی ئه‌ثینا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ڕاپـۆرته‌کانی پـێشـتر ده‌ڵێن ئه‌و 3 که‌سه له ماوه‌ی ئاگرتێبه‌ربوونی بنیاتێـکی بانک که له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانه‌وه ئاگری تێبه‌ردرابوو گیانیان له‌ده‌سـتدا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری ناوه‌ندی شـار پـۆلیسی پـۆشـتهکراوی دژه سه‌رهه‌ڵداو گازی فرمێسک ڕێژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و نارنجۆکانه به‌کارهێنا که خۆپـیشـانده‌ران تووشی کاس و وڕی ده‌کات.
ته‌له‌فیزیۆنیش ئه‌و فیلمانه‌ی نیشـان دا که پـۆلیس گازی فرمێسک ڕێژ له دژی 50 خۆپـیشـانده‌ر به‌کارده‌هێنێت له کاتێـکدا ده‌یانه‌ویست هورژم به‌رنه سه‌ر بینای په‌رله‌مانێ.
هه‌روه‌ها توندوتیژی له شـاری سالۆنیکا له باکوریش سهریههڵـداوه.
مانگرتنه‌که کاره خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی وه‌ک په‌رواز و هاتوچۆی قیتار و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و که‌شـتی له سه‌رانسه‌ری وڵات ڕاگرتوون. قوتابخانه‌کان و ئۆفیسه‌کانی تایبه‌تی داخراون و نه‌خۆشـخانه‌کان کارمه‌ندێـکی که‌میان لێـیه.