Accessibility links

یۆنان دەست بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڕووسیادا دەگرێت


کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڕووسیا
کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڕووسیا

پاسەوانی کەنار دەریای یۆنان ڕایگەیاند وەکو بەشێک لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا، یۆنان لە دورگەی ئیڤیا دەستیگرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڕووسیادا.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند چیتر ڕێگە نادات کەشتییە ڕووسییەکان بێنە بەندەرەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێک سزای نوێدا بۆ سەر ڕووسیا.

کەشتییە ڕووسییەکە 19 کارمەندی لەسەر بووە و لەنزیک کاریستۆس لە ئیڤیای باشووری کەناراوەکانی یۆنان دەستی بەسەرداگیراوە.

بەرپرسێکی وەزارەتی گواستنەوەی یۆنان وتی " وەکو بەشێک لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەستی بەسەردا گیراوە." بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکان وتی بارە نەوتەکەی کەشتییەکە دەستی بەسەردا نەگیراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG