کارۆلۆس پاپۆلیاس سه‌رۆکی یۆنان بانگهێشتی ڕێبه‌رانی ئه‌و سێ پارته‌ی کردوو که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 6 ی مانگی پـێنجدا ده‌نگێـکی زۆریان به‌ده‌سـتهێنابوو، تاوه‌کو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵیاندا کۆبـبێته‌وه وه‌ک دوا هه‌وڵێـک بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی نوێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئۆفیسی سه‌رۆکی یۆنان ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک پاپـۆلیاس کۆده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له ئه‌نتۆنیس ساماراس ڕێبه‌ری پارتی موحافیزکار و ئێلێکس تسیپـراس ڕێبه‌ری پارتی چه‌پـی توندڕه‌و و ئیڤانگێلۆس ڤێنیزێلۆس ڕێبه‌ری سۆشیالیست پاش ئه‌وه‌ی هه‌رسێـکیان نه‌یانتوانی حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنن. ئۆفیسه‌که گوتیشی هه‌روه‌ها سه‌رۆک هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی چوار پارتی دیکه کۆده‌بێته‌وه که ئه‌وانیش ده‌نگێـکی باشیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌سـتهێنابوو.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هیچ کام له‌و پارتانه ده‌نگی پـێویستیان به‌ده‌سـت نه‌هینابوو تاوه‌کو به ته‌نیا حکومه‌ت پـێـکبهێنن. له ئێسـتادا هه‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کات له به‌ر ده‌سـتدایه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ، ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێت له مانگی شه‌شدا هه‌ڵبژاردنێـکی نوێ سـازبکرێت.
کێشه و گرفته ئابوریـیه‌کانی وڵاته‌که مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی مشتومڕی پارته‌کانن. یۆنان دووچاری قه‌رزێـکی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی بووه‌ته‌وه و گوشـارێـکی زۆریشی له‌سه‌ر بۆ ده‌سـتگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کان که ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته به گشتی.