Accessibility links

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکەوە لە لیسبۆسی یۆنان لانیکەم 17 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا


پاسەوانانی کەناراوەکانی یۆنان دەڵێت بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکەوە لە کەناراوەکانی دورگەی لیسبۆسی یۆنان لانیکەم 16 ئافرەتی کۆچبەر و کوڕێک گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش دووەمین کارەساتە لە ماوەی کەمتر لە یەک ڕۆژدا لە دەریای ئیجەدا.

پاسەوانی کەناراوەکانی وڵاتەکە لە زاری ئەو کەسانەوە کە ڕزگار کراون وتی بەلەمە نقوومبووەکە نزیکەی 40 کەسی هەڵگرتبوو، 17 تەرم دۆزراوەتەوە. 10 ئافرەت ڕزگار کراون و نزیکەی دوانزە کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

بەلەمەکە لە ڕۆژئاوای لیسبۆس نقوومبووە، نزیک لە کەناراوەکانی تورکیاوە.

وەزیری کۆچی یۆنان نۆتیس میتاراچی داوای لە تورکیا کرد " بەهۆی خراپی کەش و هەواوە دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دەرچوونە نائاساییەکان."

وتی " هەر ئەمڕۆ زۆرێک ژیانییان لەدەستدا، خەڵکەکە لەو بەلەمانەدا نقووم دەبن کە گونجاو نین بۆ ناو دەریا. یەکێتی ئەوروپا دەبێت بجوڵێت."

لە ڕووداوێکی دیکەدا لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی یۆنان 80 کۆچبەرییان ڕزگار کرد، لە نێویاندا 18 منداڵ هەبوون کە دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە ناوچەیەکی بەرداویی دابوو نقوومبووە، ڕووداوەکەش لە نزیک دوورگەی کیثیرای باشووری یۆنان ڕوویداوە.

بەپێی لێدوانی ئەو کەسانەی کە ڕزگار کراون، هێشتا 15 کەس بێسەروشوێنن و ئەرکەکانی گەڕان و فریاکەون بە درێژایی کەناراوەکانی لیسبۆس بەردەوامن.

وتەبێژی کەناراوەکانی یۆنان نیکۆس کۆکالاس وتی " با بەهێزەکە لە ناوچەکەدا کارەکەمانی قورس کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG