ده‌نگده‌رانی یۆنان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌شـداری له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن له‌وه‌تای قه‌یرانی قه‌رزه‌کان به‌رۆکی یۆنانی گرتووه.
قه‌یرانی ئابوری یۆنان بووه‌ته مایه‌ی توڕه‌بوونی ده‌نگده‌ران و وه‌هاش چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگده‌ران سـزای دوو پارتی سه‌ره‌کی وڵاته‌که بده‌ن، پارتی سۆشالیست و پارتی کۆنه‌پارێزی دیموکراسی نوێ.
زۆرێـک له وڵاتیانی یۆنان لۆمه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه سیاسیـیه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن به‌هۆی به هه‌ڵه به‌ڕێوه‌بردنه‌وه یۆنانیان دووچاری ئه‌م قه‌یرانه دارایـیه کردووه.
له ماوه‌ی ته‌نها دوو سـاڵدا یۆنان دوو قه‌رزی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرت بۆ ڕزگاربوون له قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام بۆ دابینکردنی ئه‌و قه‌رزانه له یه‌کێـتی ئه‌وروپا و سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی حکومه‌تی یۆنان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو خه‌رجیـیه‌کانی که‌مکرده‌وه و باجدانیشی زۆر زیادکرد، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی زۆری لێـکه‌وته‌وه له ناو خه‌ڵـکی یۆنان‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پارتیـیه‌ش نه‌یانتوانی ده‌نگی پـێویست له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ده‌سـتبهێنن، ئه‌وا وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌شێت نائارامیـیه‌کی سیاسی ڕوو له یۆنان بکات.