به مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌ندی، ڕابه‌رانی پارته‌کانی یۆنان وا بۆ رۆژی دووهه‌م وتووێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکی وڵاتی یۆنان ماوه‌ی هه‌تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داوه‌ته ئه‌نتۆنیس سامه‌راسی رابه‌ری پارتی دیموکراسی نوێی کۆنه پارێز بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تێکی هاوبه‌ندی دابمه‌زرێنێت ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پارتی ناوبراو زۆرینه‌ی کو‌رسیـیه‌کانی په‌رله‌مانی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دای به‌ده‌ستهێنا.
به‌ڕێز سامه‌راس دوێنێ له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری پارتی پاسۆک ئیڤانجلس ڤێنی زیلۆس کوبووه‌وه ، ئه‌و ڕابه‌ره‌ی که گوتی بڕوای وایه هه‌تا کۆتایی ئه‌مڕۆ ده‌بێت هاوبه‌ندیه‌ک پێکبهێنن. پارتی پاسۆک پله‌ی سێهه‌می له ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانی یۆنانیدای به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌م پارته چووه پاڵ پارتی دیموکراسی نوێ بۆ پشتیوانیکردن له کۆمه‌کی قه‌رزی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یۆنان.
هاوکات ڕه‌نگه پارتی چه‌پی دیموکراتی دژ به پـلانی پـێدانی قه‌رزی نێو نه‌ته‌وه‌یی به یۆنان ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به هاوبه‌ندیه‌که‌یانه‌وه بکات .
شایانی باسه ئیڤان جلۆسی ڕابه‌ری پاسۆک ئه‌مڕۆ له ئه‌ثینای پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی چه‌پی دیموکراتی کۆبووه‌وه و وتووێژه‌کانی نێوانیانی با پـۆزه‌تیڤ ناودێرکرد.