وه‌زیرانی دارایی بازنه‌ی یورۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ندا له برۆکسل کۆمه‌کی فریاگوزاری بۆ یۆنانیان په‌سه‌ند کرد که به بڕه‌که‌ی 171 ملیار دۆلاره.
وه‌زیری دارایی فه‌ڕه‌نسا فرانسوا باروین گوتی پاش چه‌ندین مانگ له دانوسـتاندن له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی به‌خشینی کۆمه‌ک به یۆنان به‌م ئه‌نجامه گه‌یشـتین.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه تێمثی گایثنه‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی حکومه‌تی یۆنان کۆمه‌ڵێـک چاکسـازی زۆر به‌هێز و سه‌ختی ده‌ربازکرد که شایسته‌ی پـشـتیوانیکردنی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه.
به‌ڕێز گایثنه‌ر گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هانی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌دات پـشـتیوانی له پـێدانی قه‌رزێـکی نوێ به یۆنان بکات.