سه‌رله‌به‌یانی پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیسی یۆنان له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌ران له به‌رده‌م په‌رله‌مان به یهکیاندادا به‌ر له‌وه‌ی پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدان ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر به‌رنووسی کۆتایی پـلانی ده‌سـتگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی یۆنان قۆناغی یه‌که‌می ڕێ‌وشـوێنی نوێی ده‌سـتگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کانی په‌سه‌ندکرد به ئامانجی مسـۆگه‌رکردنی کۆمه‌کی دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وڵاته‌که که باری سه‌رشـانی به قه‌رز قورس بووه. ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پـێویسته بۆ جێبه‌جێـکردنی پـلانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌سه‌ندکرا. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که پاش نیوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆک وه‌زیری سۆشیالیست جۆرج پاپاندریۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه پلانه 40 ملیار دۆلاریـیهکهی په‌سه‌ندکرا ئه‌وه‌ی تیایدا باج زیاد ده‌کرێت و خه‌رجیـیه‌کان که‌م ده‌کرێنه‌وه و موڵکه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌فرۆشرێن. پـلانه‌که به 155 به‌رامبه‌ر 138 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، زیاتر له‌وه‌ی پـیشـبینی ده‌کرا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه یاسادانه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر پـلانه‌که ده‌دا له‌و ده‌مه‌ی به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر بۆ ڕۆژی دووه‌م له به‌رده‌می په‌رله‌مان بردیان هه‌ڵده‌دا و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیسدا به یه‌کیاندا ده‌دا.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێـک له خۆپـیشـانده‌ران ئاگریان به‌ردایه ئۆفیسێـکی پـۆست له نهۆمی یه‌که‌می وه‌زاره‌تی دارایی لای په‌رله‌مان. کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـاندهریش بوتڵی ئاویان گرته یه‌ک له یاسادانه‌رانی سۆشیالیست ( ئهلێکسـاندرۆس ئهثیناسیادس) ئه‌وه‌ی گوتبووی له دژی پـلانه‌که ده‌نگ ده‌دات، به‌ڵام وای نه‌کرد.