ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له یۆنان کراوه ده‌بن له کاتژمێر 7 ی به‌یانی هه‌تا 7 ی ئێواره تاوه‌کو ڕێگه به نزیکه‌ی 9.9 ملیۆن یۆنانی بدرێت که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌مه‌ش دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه که له 6 ی مانگی پـێـنجدا سـازکرا و له ئاکامدا هیچ کام له پارته براوه‌کان نه‌یانتوانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا پـێکبهێنن.
قه‌یرانی ئابوری وڵاته‌که باڵی به‌سه‌ر پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کێشـاوه و چاودێران ده‌ڵێن سه‌خته ئه‌نجامه‌کان پـێشـبینی بکرێن.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه‌کانی ئه‌و دوایـیه که 15 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕێـگه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی درا، هه‌ردوو ڕکه‌به‌ری سه‌ره‌کی پارتی دیموکراتی نوێی پارێزکار و پارتی سیریزای چه‌پی توندڕه‌و یه‌کسـانن.
ئێلێکس تسیپـراس سه‌رۆکی پارتی سیریزا مه‌رجه‌کانی ڕزگارکردنی ئابوری یۆنان ڕه‌تده‌کاته‌وه ئه‌وانه‌ی دانراون بۆ کۆمه‌کی دارایی وڵاته‌که.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ربێت و چه‌په‌ڕه‌وه‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن ئه‌وا ڕه‌نگه وڵاته‌که ناچار بکه‌ن ده‌سـتبه‌رداری دراوی یورۆ بـبێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌کارهێنانی دراوی درخمه که پـێشـتر یۆنان بۆ 2500 سـاڵ کاری پـێـکردووه.
به‌ڵام ئه‌نتۆنیس ساماراس ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی نوێی پارێزکار ڕه‌خنه له‌م سیاسه‌ته‌ی ئێلێکس تسیپـراس ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌مه هێنده‌ی دیکه باری ئابوری وڵاته‌که خراپـتر ده‌کات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه یۆنانیـیه‌کان نایانه‌وێت وڵاته‌که‌یان ده‌سـتبه‌رداری یورۆ بـبێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا به مه‌رجه‌کانی پـلانی ڕزگارکردنی ئابوری قایل نین و ده‌ڵێن ئه‌وه زیان به چینه هه‌ژاره‌کانی وڵاته‌که ده‌گه‌یه‌نێت.