Accessibility links

سەرۆک وەزیری یۆنان سەرکۆنەی " دوژمنکارییە " بەردەوامەکانی تورکیا دەکات


سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسوتاکیس
سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسوتاکیس

بەر لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی یەکێتی ئەوروپا کە تیایدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان ئەنقەرە و یەکێتیەکە دەکرێت، سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسوتاکیس سەرکۆنەی " دوژمنکارییە " بەردەوامەکانی تورکیای کرد.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی قوبرس نیکۆس ئاناستاسیادسدا، سەرۆک وەزیری یۆنان وتی " دوژمنکارییە بەردەوامەکانی تورکیا دژی کۆماری قوبرس دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەوڵەکان بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ ئەوروپا و زیندووکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە کێشەی قوبرس."

وابڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕابەرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی کۆمەڵێک بابەت بکەن، لەوانەش بابەتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG